ھاوردەکردنی جۆرە ئۆتۆمبێلێک ڕاگیرا

شاخەوان بەکر، بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەگوێرەی رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئۆتۆمبێلی مۆدێل ٢٠٢٠ تاوەکو ١ی ١١ی ٢٠٢٢ دەتوانرێت بهێندرێتە نێو هەرێمی کوردستان و دواتر تەنها رێگە بەهاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣ دەدرێت.
ئاماژەی بەوەش دا، هەموو ساڵێک لە ١ی تشرینی دووەم مۆدێلێک ئۆتۆمبێل لادەبرێت و رێگە بە هێنانە ژوورەوەی جۆرێکی دیکە دەدرێت.
دەشڵێت: بۆیە هێنانی ئۆتۆمبێلی مۆدێل ٢٠٢٠ تاوەکو کاتژمێر ١٢ی شەوی رابردوو رێگەپێدراو بووە و لە ئەمڕۆوە هاوردەکردنی راگیراوە.

Dunkelgrauer Hintergrund
ھەواڵی زیاتر