شوان ڕابەر: پارتی درکی بەوە کردووە ناڕێکییەک لە ئیدارەدانی دارایی زۆنی سەوزدا هەیە

ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری رایده‌گه‌یه‌نێت، پارتی دركی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ناڕێكییه‌ك له‌ ئیداره‌دانی دارایی له‌ زۆنی سه‌وزدا هه‌یه.

شوان رابه‌ر، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، ناوه‌ڕۆكی هه‌ردوو سه‌ردانه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی بۆ لای حزبه‌كه‌یان ئاشكرا ده‌كات و راگه‌یاند، شاندی یه‌كێتی له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا باسی له‌ كێشه‌ داراییه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتی كردبوو، له‌ به‌رامبه‌ریشدا پارتی دركی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ناڕێكییه‌ك له‌ ئیداره‌دانی دارایی له‌ زۆنی سه‌وزدا هه‌یه.

هه‌روه‌ها گوتی: “پارتی پێیوایه‌ له‌ زۆنی سه‌وز‌ وه‌كو پێویست داهات و خه‌رجی رێك و روون نییه‌”.

هه‌روه‌ها گوتیشی: داوامان له‌ پارتی و یه‌كێتی كردووه‌، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان په‌نا نه‌به‌نه‌ به‌ر هێز و توندوتیژی، چونكه‌ ئه‌مه‌ ئه‌زموون كراوه‌ و لێی زه‌ره‌رمه‌ندبووین، كه‌ناڵه‌كانی چاره‌سه‌ر هه‌ن، كه‌ حكومه‌ته‌، ده‌توانن له‌وێ ناكۆییه‌كان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌”.

ده‌شڵێت: “پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك بنه‌ما بێت، وه‌ك هاوسه‌نگی و شه‌راكه‌ت، له‌هه‌مان كاتدا كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان گله‌یی خۆی ئاراسته‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر شێوازی حوكمڕانی كردووه‌”.

روونیشیكرده‌وه‌، ململانێی نێوان پارتی و یه‌كێتی له‌ كۆنه‌وه‌ هه‌یه‌، كه‌ زیانی زۆری به‌ هه‌رێمی كوردستان گه‌یاندووه‌، له‌ كۆتایدا خه‌ڵكی كوردستان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌من.