سەرکردەیەکی داعش لە کەرکووک دەستگیر کرا 

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ئەمڕۆ دووشەممە 31ـی 10ـی 2022 ڕایگەیاند، سەرکردەیەکی تیرۆریستانی داعشیان لە کەرکووک دەستگیر کردووە.

لیوا یەحیا ڕەسووڵ گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند: هێزەکانی دژەتیرۆر ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجام دا و لە ئەنجامدا سەرکردەیەکی تیرۆریستانی داعش بەناوی (ئەبو حەمزە متوەیتی) دەستگیر کرا.

ڕاشیگەیاند: ئەو سەرکردەیە بەرپرسی بەناو ویلایەتی کەرکووک بووە و هاوکات پێشووتر لە فرقەی فورقان لە ویلایەتی نەینەوای سەر بە تیرۆریستانی داعش کاری کردووە.

ھەواڵی زیاتر