وەزارەتی خوێندنی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێکی فەرمی داوا لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان دەکات لیستی ناوی سێ یەکەمەکانیان بۆ بنێرن.
لە نووسراوەکەدا ئاماژە بە نووسراوی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا و ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتیی فیدراڵیی عێراق كراوە و ئەوەش هاتووە کە ناوی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان بە مەبەستی دامەزراندنیان دەنێردرێن بۆ ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتیی فیدراڵیی عێراق.
تا ئێستا سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ساڵانی (2017-2018، 2018-2019، 2019-2020، 2020-2021) دانەمەزراون.