سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

شاندی پارتی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌ 

سه‌ردانی شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی و دارایی  هه‌رێمی كوردستان بۆ لای پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردستانییه‌كان  به‌رده‌وامه‌. 
كه‌مێك پێش ئێستا شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان له‌حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،  گه‌یشته‌ باره‌گای كۆمه‌ڵی داگه‌ری كوردستان له‌شاری هه‌ولێر، له‌لایه‌ن م.عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵ و ئه‌ندامانی باڵای ئه‌و پارته‌وه‌ پێشوازیی له‌شاندی باڵای پارتی كرا.
 له‌سه‌ردانه‌كه‌یاندا شاندی پارتی دۆخی سیاسی ، ئابووری، كارو پڕۆژه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی داگه‌ری و هه‌روه‌ها به‌رچاو ڕوونی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كات.
 شانده‌كه‌ی پارتی پێكهاتوون: له‌ د.پشتیوان سادق، سه‌رۆكی تیم و ساسان عه‌ونی و ئومێد سه‌باح ئه‌ندامیه‌تی شانده‌كه‌ ده‌كه‌ن.