بە گوژمەی زیاتر لە 150 ملیۆن دینار ڕێگای گوندێك لە رواندز قیرتاو دەكرێت

بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، دەست كرا بە قیرتاوكردنی ڕێگای گوندی هەوارەكۆن لە سنووری قەزای ڕواندز.

ئەحمەد قادر، قایمقامی قەزای ڕواندز، بە سەرچاوەیەکی ڕاگەیاند: “لە درێژەی كار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دەستمان كردووە بە قیرتاوكردنی ڕێگای گوندی هەوارەكۆن لە سنووری قەزاكەمان، بە گوژمەی 150 ملیۆن و 170 هەزار دینار”.

قائیمقامی قەزای ڕواندز، ئاماژەی بەوەش كرد: “ئەم پڕۆژەیە بەسەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران جێبەجێ‌ دەكرێت.

ھەواڵی زیاتر