پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

مەسرور بارزانی پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی کۆریای باشوور دەکات 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (29ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامێكی هاوخه‌می بۆ گه‌لی كۆریای باشوور بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌، “زۆر خه‌مباربووم بە گیانلەدەستدانی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک بەشێوەیەکی تراژیدی لە ئاهەنگێکدا بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش کۆببوونەوە له‌ سیئۆل. لەم کاتە سەختەدا سەرەخۆشی لە گەلی کۆریا دەکەم”.

ئه‌‌مڕۆ شه‌ممه‌ (29ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگێكی تایبه‌ت به‌ هالۆوین له‌ شاری سیئۆلی پایته‌ختی كۆریای باشوور، پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی زۆر له‌ شوێنی ئاهه‌نگه‌كه‌ دروستبوو، به‌هۆیه‌وه 120 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا و زیاتر له‌ 100 كه‌سی دیكه‌ش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون.