هاتووچۆی هەولێر هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە 

هاتووچۆی هەولێر ئەمڕۆ شەممە 29ـی 10ـی 2022 سەرجەم ئەو هاووڵاتییانە ئاگادار دەکاتەوە کە دەیانەوێت مۆڵەتی شوفێری دەربکەن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڵاوی کردۆتەوە کە سەرجەم هاووڵاتییان و سەردانیکەرانی بەشی مۆڵەتی شوفێری ئاگادار دەکەینەوە، کە لیژنەی پشکنینی چاو بۆ دەرهێنان و تازەکردنەوەی مۆڵەتی شوفێری، لەناو بارەگای بەشی مۆڵەت پشکنینەکان ئەنجام دەدەن.

ئاماژەی بەوەش داوە کە چیتر لە نەخۆشخانەی (هیلال ئەحمەر) ناکرێت بەتایبەتی لە کاتی دەوامی بەیانیان.

ھەواڵی زیاتر