پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

پۆلیسی هه‌ولێر: تۆمه‌تبارێكی داواكراو ده‌ستگیركرا

پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی راگه‌یاند.
له‌راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌: بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژهەڵات، بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ٲ. ٲ) دەستگیر کرد، کە لە بنکەی پۆلیسی زاخۆ بەپێی ماددە (٤٥٦) لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو.
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، تۆمەتبار ڕادەستی بنکەی پۆلیسی زاخۆ کرایەوە، بۆ ئەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکبخرێت و بدرێتە دادگا.