ئەو هاووڵاتییەی لە شوێنێکی سەختی گەلی عەلی بەگ هەلدێرا بوو ڕزگار کرا

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران هەواڵی رزگاركردنی هاووڵاتیەكی لە گەلی عەلی بەگ راگەیاند كە لە شوێنێكی سەختی ئەو ناوچەیە هەڵدێرابوو.
ئەمڕۆ شەممە 29/10/2022 كاتژمێر (12.30) ڕووداوێكی هەڵدێران لە چیای گەلی عەلی بەگ روویدا و دەست بەجێ تیمی ڕزگاركردنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی شارستانی سۆران چوونە شوێنی ڕووداوەكەو بەهاوكاری كەس و كارەكەی، توانرا هاووڵاتیەكە لەشاخ بهێننە خوارەوە.
 هاووڵاتییەكە دەست بەجێ ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سۆران كراوەو كرا لە ژیاندا ماوە ، بەپێی ڕاپۆرتی تیمەكان هاووڵاتیەكە ناوی (ح.س) ە خەڵكی كانی وەتمانە لە دایك بووی ساڵی 1945 ە بەمەبەستی قەزوان كردن ڕووی لەم شوێنە كردبوو.