دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌و كوڕێكی سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی له سلێمانی ته‌قه‌ی له خه‌زووری خۆی كرد و برینداری كرد، ئه‌مڕۆ ناوبراو روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و به هه‌ڕه‌شه‌وه ده‌ڵێ: “مانه‌وه‌ی كێشه‌كه‌م كاره‌ستانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.”
دوێنێ شه‌و، كوڕێكی جه‌میل هه‌ورامی، سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی، له شه‌قامی سالم له سلێمانی ته‌قه‌ی له خه‌زووری كرد و برینداری كرد، دواتر ژنخوشکێکی خۆیشی رفاند و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵات، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 29/10/2022، ناوبراو، ئاژوان جه‌میل هه‌ورامی، له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، “بەناڕەوا سکاڵام لەسەر تۆمار کراوە لە دادگای باری کەسێتی سلێمانی، وە دادوەری باری کەسێتی سلێیمانی فەرمانی گرتنی بۆ دەرکردوم و ئەو کەسەشی سکاڵای لەسەر کردوم، خۆی بێ ڕێزی بەرامبەر بە من کردوە و دواتر هەستاوە بە رفاندنی ئەندامێکی خێزانەکەم و شاردویهتیەوە و ناچاری کردووە دوای شەوێک لە رفاندنهكهی ئەویش سکاڵام لەسەر تۆمار بکات، وە بە هیچ جۆرێک ئامادە نیە ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێ و بەدوای گەورەکردنی کێشەکەیە.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، “ئەوەش رونە من ئەفسەرم بە پلەی نقیب و سەر بە هێزەکانی 70ی هێزی پێشمەرگەی کوردستانم و مافی پارێز بەندیم هەیە، بۆیه پارێزەرێکم ناردووه بۆ بەدواداچوونی دۆسیەکە و لە جیاتی من سکاڵا تۆمار بکات، بەڵام سکاڵاکەم قبوڵ نەکرا، بە هۆی ئەوەی من فەرمانی دەستگیرکردنم هەیە لە 11/10/2022، ئەم کێشەیە تاکو ئێستا ماوەتەوە و بەهۆی نەبوونی زانیاریی لەسەر شوێنی کارەکەی من، سکاڵاکار بە مەبەست گوتویه‌تی “نازانم ئیشی چیە و لەکوێ دەوام ئەکات”، بۆ بەلاڕێدابردنی دۆسیەکە و شاردنەوەی بەڵگەکان.
ئه‌و كوڕه‌ی سه‌ركرده‌كه‌ی یه‌كێتی كه ته‌قه‌ی له خه‌زووری كردوه، ده‌شڵێ: “من بەریم لە هەر تاوانێک کە بەرامبەریان بکرێت، وە داواکارم لە لیوا روکن، عومه‌ر ساڵح، سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی 70ی پێشمه‌رگه، كه پارێزبەندیم لەسەر هەڵبگرێت بۆئەوەی یاسا سەروەر بێت و تاوانبار بە سزای یاسایی خۆی بگات.
له كۆتایی روونكردنه‌وه‌كه‌یدا، كوڕه‌كه‌ی جه‌میل هه‌ورامی، به جۆرێك له هه‌ڕه‌شه‌وه ده‌ڵێ: “مانەوەی ئەم کێشەیە بەم جۆرە، کارەساتی لێ دهکەوێتەوە و لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە قبوڵکراو نیە.”
ده‌شڵێ: “باوكم گوتی: كێشه‌كه‌ت بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كه‌م، به‌ڵام وانه‌بوو.”
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه دوێنێ دوای رووداوه‌كه، جەمیل هەورامی، سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی، به نووسراوێكی فەرمی كه وەك سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای (كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان)ی یەكێتی بڵاوی كردووەتەوە، تێیدا رایگه‌یاند بوو، “من بەریم لە ڕووداوەکە و داوام لە دەزگا ئەمنییەکان کردووە، کوڕەکەم سزا بدەن.”