سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمشەو هەینی 28ـی 10ـی 2022 لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق قسەی کرد و سوپاسی کرد.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند: ئەمشەو لەگەڵ هاوڕێم، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق قسەم کرد، بۆ ئەوەی سوپاسی بکەم لەبەرامبەر سەرکردایەتی و خزمەتکردنی وڵات.
ڕاشیگەیاند: سەرەڕای ئالنگاریی و سەختییەکان و مەترسییەکانی سەر خودی خۆی، لەسەر ڕێڕەوەکەی خۆی بەردەوام بوو.
سەرۆکی حکوومەت هەروەها لە تویتەکەی نووسیویەتی “هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم.”
ئەمەش لە کاتێکدایە شەوی ڕابردوو له په‌رله‌مانی عێراق به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران، ده‌نگ له‌سه‌ر كارنامه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی و وه‌زیری به‌ربژێره‌كانی درا كه ژماره‌یان 21 وه‌زیر بوو.
هاوکات ئه‌مڕۆ هه‌ینی به فه‌رمی مسته‌فا كازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێراق پۆسته‌كه‌ی ڕاده‌ستی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌ڵێژێردراو کرد