سوپای پاسدارانی ئێران ته‌قه له سێ هاووڵاتی دانیشتووی ناحیه‌ی باسنێی سه‌ر به قه‌زای شارباژێر ده‌كه‌ن و به‌و هۆیه‌وه یه‌كێكیان گیان له‌ده‌ستده‌دات و دوو كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (28ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، شاهۆ عوسمان، قایمقامی قه‌زای شارباژێڕ رایگه‌یاند، سێ هاووڵاتی لەسنووری ناحیەی باسنێ بۆ پرسە دەچنە گوندی مەروێ له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه تەقەیان لێده‌كرێت و به‌و هۆیه‌وه یەکێکیان گیان لەدەستدەدات و دوو كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌و هاووڵاتیه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه ناوی (داستان ره‌سوول)ه و یه‌كێك له برینداره‌كانیش باوكییه‌تی.
گوندی مه‌روێ، کەوتووەتە ناحیەی سیوەیل له قەزای شارباژێڕی پارێزگای سلێمانی، كه هاوسنووره له نێوان باشووری كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان