وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، لە قوتابخانە عەرەبییەكانی عێراق، هەر قوتابییەك لە وانەی كوردی نمرەی پێویستی نەهێنا، بەكەوتن بۆی هەژماردەكرێت.
بڕیارەكە دوای ئەوە هات 20 رۆژ بەر لە ئێستا وەزارەتی پەروەرده‌ی عێراق بڵاویكردەوە، قوتابییان لەوانەی كوردی ئەگەر نمرەی پێویستیشیان نەهێنا، بەدەرچوون بۆیان هەژماردەكرێت.
بڕیارەكە بەفشاری جێگری سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەڵوەشایەوە.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق، له (6ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022) به واژووی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌زموونه‌كان، هەموو ئەو قوتابخانانەی كە خوێندنیان بە زمانی عەرەبییە و بابەتی زمانی كوردی تێیدا دەخوێندرێت، قوتابی ئەگەر هەر نمرەیەكی له بابه‌تی كوردی هێنا، بە كەوتوو بۆی هەژمارناكرێت.