سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

کەشناسی هەرێم رەوشی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌مووی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ له‌ هه‌ردوو رۆژه‌كه‌دا ئاسمان هه‌ور ده‌بێت.

كه‌شناسی سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمان له‌نێوان په‌ڵه‌ هه‌ور و نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ تۆماره‌كانی دوێنێ پێنجشه‌م.

ڕاشیگه‌یاند: ئاراسته‌ی با به‌ره‌و باشووری خۆرهه‌ڵات ده‌بێت و خێراییه‌كه‌شی له‌نێوان له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت، هه‌روه‌ها مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 10 تا 9 كم ده‌بێت.

كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌مووش بریتی ده‌بێت له‌: ئاسمان به‌ گشتی نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت و له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو، پله‌كانی گه‌رماش 2 تا 3 پله‌ به‌ به‌راود له‌گه‌ڵ ئه‌مڕۆ هه‌ینی نزمتر ده‌بێته‌وه‌.

كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ئاراسته‌ی با به‌ره‌و باشووری خۆرهه‌ڵات ده‌بێت و خێرایی باش له‌نێوان له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت، مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 8 تا 10 كم ده‌بێت.

پله‌كانی گه‌رمای شاره‌كانیش به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت:-

هەولێر: 26 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 25 پلەى سیلیزى

دهۆک: 24 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 27 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 26 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 26 پلەى سیلیزى

سۆران: 18 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 32 پلەى سیلیزى