چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر دروستكردنی 14 پۆند له‌ ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر.

پارێزگای هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌: مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ دروستکردنی (14) پۆند لە دەوروبەری ھەولێر، ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردنی زیاتر لە 12 ملیار دینار.

ڕاشیگه‌یاند: گوژمه‌ی دروستكردنی 14 پۆه‌نده‌كه‌ بریتییه‌ له‌ 12 ملیار و 639 ملیۆن و 900 هه‌زار دینار.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ پڕۆژه‌كان له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی لافاوه‌ له‌ شاری هه‌ولێر.