بە ئامادەبوون و بەشداری ژمارەیەك لە ئەكتەرو دەرهێنەرو سینەماكارانی كوردو میوانان لە هەر چوار پارچەی كوردستان و ژمارەیەك هونەرمەندو كەسایەتی و روناكبیرو كوردانی دەرەوە لە شاری هامبورگی ئەڵمانیا 13 مین ڤیستڤالی فلمی كوردی كرایەوە.
لەو بارەیەوە رەوەند جەواد، ئەندامی كومیتەی ئامادەكار بە كوردستان تیڤی راگەیاند: لەم ڤیستڤاڵەدا چەندین فیلمی درێژو دوكیومێنتاری و بەڵگە فیلم نمایشدەكرێن، فیلمەكان لە سەر ژیانی كۆمەڵایەتی و سیاسی و كولتوری گەلی كورد دروست كراون.
هەروەها گوتی: ڤیستڤالەكە تا 31 ئەم مانگە بەردەوام دەبێت .
هەروەها (بلنت بوت) ئەندامی ژووری ڤیستڤاڵ راگەیاند: دوای ڤیستڤاڵ خەڵات پێشكەش دەكرێن . گوتیشی: لە یەكەم رۆژی ڤیستڤال فیلمی “جیران”ی دەرهێنەر مانو خەلیل نمایش كرا لە گەڵ پێشكێشكردنی چەندین گۆرانی كوردی و لە ڤیستڤاڵەكەدا زیاتر لە 28 فیلم لە سینەماكانی هامبۆرگ نیشاندەدرێن .