جگه له شاسوار عه‌بدولواحید، زۆربه‌ی په‌رله‌مانتارانی نه‌وه‌ی نوێ و میدیاكاران و هه‌ڵسووڕاوانیان، كۆمێنتی چاكبوونه‌وه‌یان بۆ كازم فارووق سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ نووسیوه كه ده‌ستی له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و ماوه‌یه‌كی زۆره به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌نه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته.
ماوه‌ی زیاتر له 24 سه‌عاته، هه‌واڵی خراپتربوونی دۆخی ته‌ندروستیی د. كازم فارووق سه‌رۆكی پێشووی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ بلاَو بووه‌ته‌وه، له دوای فراوانبوونی كاردانه‌وه‌كانی رای گشتی و سۆشیال میدیا، دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو له په‌یجی تایبه‌تی د. كازم فارووق له تۆڕی كۆمه‌لاَیه‌تیی فه‌یسبووك، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه به خراپیی دۆخی ئه‌و درا.
به‌پێی زانیاریەکان له كۆمێنتی ئه‌و پۆسته‌ی ماڵباتی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، به‌شێكی زۆری په‌رله‌مانتاران و خۆبه‌خشان و ئه‌ندامانی جوولاَنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و هاوولاَتییانی هه‌رێمی كوردستان، هیوای چاكبوونه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناو كاری په‌رله‌مانتاری به ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه بۆ خواستووه، كه‌چی ته‌نیا شاسوار عه‌بدولواحیدی سه‌رۆكی جوولاَنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، هیچ كۆمێنت و شتێكی نه له په‌یجه‌كه‌ی كازم فارووق له فه‌یسبووك و سۆشیال میدیای خۆی له‌سه‌ری نه‌نووسیوە له‌لایه‌ن شاسواره‌وه ته‌واوی میدیا فه‌رمی و په‌یجه سێبه‌ره‌كانی نه‌وه‌ی نوێ و نزیك له جوولاَنه‌وه‌كه‌ش ئاگه‌دار كراونه‌ته‌وه، نه به‌باش و نه به‌خراپ كار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه نه‌كه‌ن، له كاتێكدا پێشتر دكتۆر كازم فارووق سه‌رسه‌ختانه به‌رگری له سیاسه‌ت و به‌رنامه‌كانی شاسوار و نه‌وه‌ی نوێ كرد.
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری، پێوه‌ندیمان به گوته‌بێژ و په‌رله‌مانتاران و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی نه‌وه‌ێ نوێ كرد، به‌ڵام رایان گه‌یاند له‌سه‌ر ئه‌و پرسه قسه ناكه‌ن.
لای خۆیه‌وه فوئاد عه‌زیز چاودێری سیاسی راگه‌یاند، رۆژ نییه شاسوار قسه‌یه‌كی زل یان ڤیدۆیه‌ك نه‌كات به سۆشیال میدیا، كه‌چی ئێسته نقه‌ی له خۆی بڕیوه و ده‌ركه‌وت كه‌سێكی به‌ناو سیاسیی هه‌رزه‌یه و وه‌فای ته‌نانه‌ت بۆ دۆست و كه‌سه نزیكه‌كانی خۆیشی نییه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد، ئه‌گه‌ر شاسوار خۆی باسی ته‌ندروستی و دۆخی ژیانی كازم فارووقی بكردایه، ئه‌وا كاردانه‌وه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ی ئێسته، میدیا و رای گشتیی كوردستانی نه‌ده‌گرته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر شاسوار بشڵێت بابه‌ته‌كه ناوخۆییه و پێویستی به‌وه نییه، ئه‌وا راست ناكات، چونكه سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه‌ی له په‌رله‌مانی كوردستان ته‌ندروستی خراپه.
“ئه‌وانه‌ی متمانه‌یان به نه‌وه‌ی نوێ داوه، بچنه به‌رده‌م گوندی ئه‌ڵمانی و چاڤی مۆڵی سلێمانی و بپرسن باسكردنی ژه‌هراویكردنی كازم فارووق له‌لایه‌ن شاسواره‌وه راسته یان نا؟”. ئه‌و چاودێره سیاسییه وای گوت.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه دكتۆر كازم فارووق سه‌رۆكی پێشووی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان، دۆخی ته‌ندروستیی رووی له خراپی كردووه و ئاماده‌ی دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان نییه و له میدیاكانیشه‌وه دیار نییه، ده‌نگۆی ژه‌هراویكردنی له‌لایه‌ن شاسواره‌وه هه‌یه و ناوبراویش نقه‌ی لێوه نایه‌ت، له سۆشیال میدیاشه‌وه داوای شكاندنی بێده‌نگییه‌كه‌ی شاسوار له‌سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی ده‌كرێت.