بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند، گەورەترین پرۆژەی پیشەسازی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دروست دەکرێت و ئێستا نەخشەی پیشەسازیی زاخۆ دادەنرێت.
لەم بارەیەوە، جهگهر خوین تهها عهبدى، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بە سەرچاوەیەکی راگەیاند: ”لەسەر دانانی نەخشەی پیشەسازیی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کار دەکرێت و دەڤەری پیشەسازی لەسەر ڕووبەری 800 دۆنم زەوی دروست دەکرێت کە هەموو خزمەتگوزارییەکی تێدا دەبێت و چەندین پڕۆژەی پیشەسازی لە زاخۆ جێبەجێ دەکرێن وەکوو کارگە و پێشانگە و پیشەسازیی ئۆتۆمبێل.”
بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئاشکرایشی کرد: ”پاش ئەوەی زاخۆ بوو بە ئیدارەی سەربەخۆ، پلانێکی زۆر باش بۆ وەبەرهێنان لەم ئیدارەیەدا دانرا و لەسەر پڕۆژەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار زیاتر کار دەکرێت.”