ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 25ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022) وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی 6 شەش ملیار دیناری بۆ ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە تەرخانکرد، به‌مشێوه‌ی خواره‌وه:
1- بڕی سێ ملیار دینار بۆ دروستکردنی ژووری نوێی خوێندن لەناوەندەکانی خوێندن لە وەزارەتی پەروەردە، لە ئێستادا هەموو رێکارەکانی ئەندازەیی و کارگێریی و فەرمانی خەرجی دارایی بۆ دروستکردنی (184) سەد و هەشتاو چوار ژووری نوێی خوێندن (هۆبە) تەواو بووە، لەسەر بودجەی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، لە ئێستادا دەتوانن دەستبەکاربن بۆ جێبەجێکردن.
2- بڕی سێ ملیار دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی (293) دوسەد و نەوەد و سێ قوتابخانە، کە رێکارەکانی ئەندازەیی و کارگێریی و فەرمانی خەرجی داراییان لەسەر بودجەی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان تەواو بووە، لە ئێستادا دەتوانن دەستبەکاربن بۆ جێبەجێکردن