پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی 2 كه‌سی به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25 ی 10 ی 2022، بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، لەسەر شەقامی ١٢٠ مەتری نزیک گەڕەکی (هەولێری نوێ) دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (ن. ج. ر) و (س. ف. ر) بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد.
پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (٣٠)ی هۆشبەرەکان لە یاسای سزادان ڕاگیران.
previous post