47 پڕۆژه‌ی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاری لە هەولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت 

لە قەزایی ناوەندى هەولێر بە گوژمه‌ی زیاتر لە (33 ملیار دینار) دەست بە ئەنجامدانى (47) پڕۆژەى خزمەتگوزاریى دەکرێت.
له‌راگه‌یاندراوێكدا، پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌: لە چوارچێوەى پلان و بەرنامەکانى پارێزگاى هەولێر بۆ ساڵى 2022-2023 و خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتیان و گەیاندنى دەستى ئاوەدانى و خزمەتگوزارى پێویست، لەسنوورى قائیمقامیەتى قەزایی ناوەندى هەولێر، لە سەر بودجەى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر، بەگوژمەى ( 33 ملیار و 190 ملیۆن و 451 هەزار و 910 دینار) دەست بە ئەنجامدانى (47) پڕۆژەیى خزمەتگوزاریى دەکرێت.