یەكێتی زانایان لەبارەی خۆرگیرانەوە داوایەك ئاراستەی هاووڵاتییان دەكات

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

بەو پێیەی چاوەڕوان دەکرێت رۆژی سێشەممە 25ی10ی2022 خۆرگیرانی جوزئی لە هەرێمی کوردستان و چەند وڵاتێکی دیکە رووبدات، کە دیاردەیەکی سرووشتی و گەردوونییە، بەپێی زانییارییەکانی تایبەت بە بواری فەلەکناسی لەکاتژمێری (1:06) يەك و شەش دەقيقەی دوای نیوەڕۆ دەستپێدەکات و تا کاتژمێری (3:35) سێ و سی و پێنج دەقیقە بەردەوام دەبێت و خۆرگیرانەکەش رێژەییە.

لەژێر رۆشنایی ئەو فەرموودەیەی کە پێغەمبەری ئازیز (درودی خوای لەسەر بێت) باسی لەو دیاردە کردووە و دەفەرموێ: (إِنَّ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ لَا يَنْكَسِفَانِ لِمَوْتِ أَحَدٍ مِنَ النَّاسِ، وَلَكِنَّهُمَا آيَتَانِ مِنْ آيَاتِ اللَّهِ، فَإِذَا رَأَيْتُمُوهُمَا فَقُومُوا فَصَلُّوا)رواه البخاری.

گرنگە لەم کاتەدا نزای خێر و روو لە خودا بەنیەتی گەڕانەوە و دەربڕینی تەوبە و پەشیمانی زۆربکرێت.

هەروەها سوننەتە نوێژی خۆرگیران ئه‌نجامبدرێت، کە سووننەتێکی پێغەمبەرە (درودی خوای لەسەر بێت) وە دوعای بەردەوامی نیعمەتەکانی خوا بکەین، هەروەک پێویستە وەک رەچاوکردنی رێنمایی تەندروستی و سەلامەتی، راستەوخۆ سەیری خۆرگیرانەکە نەکەین.

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

24ی10ی2022

ھەواڵی زیاتر