زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ شەقڵاوە خەرج دەکرێت 

بە گوژمەی زیاتر لە 4 ملیار دینار، 14 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە قەزای شەقڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکرێت.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: لە شەقڵاوە، بە زیاتر لە  4 ملیار دینار دەست بە ئەنجامدانى چەندین پڕۆژەى خزمەتگوزاریى دەکرێت.

ڕاشیگەیاند: پڕۆژەکان لە چوارچێوەى پلان و بەرنامەکانى پارێزگاى هەولێرە بۆ ساڵى 2022-2023 و خزمەتکردنى زیاترى هاووڵاتییان و گەیاندنى دەستى ئاوەدانى و خزمەتگوزارى پێویست، لە سنوورى قایمقامییەتى قەزایی شەقڵاوە.

هاوکات ئاماژەی بەوەش دا کە لەسەر بووجەى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر، بەگوژمەى  4 ملیار و 669 ملیۆن و 102هەزار و 500 دینار دەست بە ئەنجامدانى 14 پڕۆژەیى خزمەتگوزاریى لە سنووری قەزاکە دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر