ڕزگار غەفور، كارگێری مەكتەبی سیاسی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان:چارەسەر و مانەوەی كورد یەكریزی ‌و یەكدەنگیە

مەزهەر كەریم – سلێمانی

ڕزگار غەفور، كارگێری مەكتەبی سیاسی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، لەم گفتوگۆیەدا بۆ “هەولێر” دەڵێت:” پێویستە ڕاگەیاندنی سەرجەم حیزبەكان هیڵێكی سوور بۆ بەها نەتەوەییەكان دابنێن ئەوەش دەڵێت:” بەرژەوەندی هەندێك حیزب ‌و لایەن وەهای كردووە هەستی نیشمانی ناشرین بكرێت، بەڵام هەرگیز لەناو ناچێت”.

  • وەك پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان چۆن دەڕواننە وەرگرتنی ئەو پۆستانەی دەدرێت بەكورد لەبەغدا ؟
  • پێویستە سەرجەم ئەو پۆستانەی لەبەغدا دەدرێت بەكورد بخرێتە خزمەتی بەرژەوەندی گەلی كورد‌ و پێشخستنی دۆزی ڕەوای كورد و بۆ دابینكردنی مافە دەستوری ‌و یاساییەكان بەكاربهێنرێت لە بەڕێوەبەرێكەوە تا دەگاتە باڵاترین پۆست وە بە پێی توانا و لێهاتویی بدرێتە ئەو كەسانە”.
  • هەڵبژاردنی سەرکۆمار و سەرۆك وەزیران دۆخی چەق بەستوی سیاسی لەعێراق چارەسەر دەكات؟
  • ڕەنگە عێراق لە چەق بەستویی سیاسی ڕزگاری ببێت، بەڵام باوەڕ ناكەم سەرجەم كێشە كەڵەكەبووەكانی عێراق چارەسەر بكات كەلە 2003 وە بە بەردەوامی هەیە بەتایبەت لەم قۆناغەدا كە عێراق بەدەست بێ متمانەیی هێز و لایەنەكانەوە دەناڵێنێت وە هەروەها دوور كەوتنەوە لە دەستوور و جیاوازی نێو ماڵی شیعەش ئەوەندەی دیكە دۆخەكەی ئاڵۆز كردووە”.
  • ئایا سەرکۆمار دەتوانێت لەبەرژوەندی كورد كار بكات كە خۆی كوردە؟
  • كۆمەڵێك هۆكار هەیە كە وا دەكات پۆستی سەرکۆمار وەها دەربكەوێت كە نەتوانێت لەبەرژوەندی كورد كار بكات، كەسێك دەبێت بە سەرکۆمار نابێت تەنیا لەبەرژەوەندی كورد كار بكات سەرکۆمار بەپێی یاسا و دەستوور كار دەكات، بەڵام سەرکۆمار كورد بێت مانای پاراستنی بەرژوەندیەكانی كوردە لەپرۆسەی سیاسی عێراق”.
  • تا چەند ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی عێراق بەڕەوا دەزانیت كە ماوەیەك پێش ئێستا باسی ڕادەست كردنی نەوتی هەرێمی كوردستانی دەكرد بە بەغدا ؟
  • پێویست بوو دادگای فیدڕاڵ بێلایەن دابمەزرێت دوور لە پشك پشكێنە، وە دەنەبوو سیاسیەكان ناكۆكی خۆیان بخەنە بەردەم ئەم دادگایە، بەڵكو دەبێت دادگا ڕاڤەی مادە دەستوریەكان بكات ‌و بڕیار بدات بۆیە بڕیارەكان كاریگەری ناكۆكیە سیاسیەكانی پێوە دیارە”.
  • چەندە گرنگە كورد یەك دەنگ بێت بەرامبەر ئەو فشار و هەڕەشانەی لەبەغداوە لێیدەكرێت ئێوە لەوبارەیەوە چیتان كردووە؟
  • چارەسەر و مانەوەی كورد یەك ریزی ‌و یەك دەنگیە لەڕابردووشدا ئەوە سەلمێنراوە كورد یەكگرتوو بێت مافی زیاتر بەدەست دەهێنێت وە كورد پەرتەوازە بێت مافی زۆرمان لەدەستداوە هەمیشە ئێمە لەهەوڵداین وەك پارتی سۆسیالیست لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان بۆ دوركەوتنەوە لەپەرتەوازەیی ‌و یەكخستنی نێوماڵی كوردی هەوڵەكانی (محەمەدی حاجی محمود) شایەتی ئەو ڕاستیانەن”.
  • لەدوای پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق فشارەكان چۆن دەبن لەسەر هەرێمی كوردستان زیاد یان كەم دەبنەوە ؟
  • پێموایم وایە پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق واتە ڕێكکەوتنی لایەنەكان، بۆیە كۆمەڵێك كێشە و گرفت ‌و فشار كەمدەبنەوە، بەڵام لەناوناچن هەر دەمێنن لە كاتی ناكۆكیدا گەرم دەكرێنەوە بۆ كورد، بۆیە پێویستە گەلی كورد لەهەوڵبدا بێت بۆ بنبڕكردنی ئەو كێشانە”.
  • پێتان وایە حكوومەتی عێراق بتوانێت بۆ جێ بەجێ كردنی بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵ هێز بنێرێتە سەر كوردستان؟
    -هەركات پێویست بكات حكومەتی عێراق هێز دەنێرێت، چونكە پێشووتریش بینیمان چۆن هێزیان ناكرد بۆ كەركووك ‌و خانەقین و ناچەكانی تر”.
  • هۆکاری لاوازی ئینتیمای نیستیمانی لای گەنجان چیە؟
  • هەستی نیشتمانی هەرگیز لەناوناچێت، بەداخەوە ئەمە کۆمەڵێک هۆکاری هەیە، پێویستە ڕاگەیاندنەکان هیڵێكی سوور بۆ بەهای كورد بون دابنێن ‌و نەهێڵن چیتر ناشرین بكرێت”.
  • یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە تا چەند گرنگە؟
  • پێویستە (نزام تەجنید) دابمەزرێت بۆ هێزێكی نیشتمانی یەكگرتوو.
  • بەبڕوای ئێوە مەترسی هەیە لەسەر قەوارەی هەرێم ئەو مەترسیانە چین؟
  • هەموو كاتێك مەترسی هەیە لەسەر هەرێمی كوردستان ئەگەر لایەنە سیاسیەكان یەكدەنگ نەبن یەكڕیز نەبن لەبواری ئابووری و سەربازی ‌و سیاسیەوە”.