سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

 لەسەر ڕێگای کەلار شۆفێرێكی ماتۆڕسكیلی گیانی له‌ده‌ست دا

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرای کردووە کە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لەسەر ڕێگای کەلار – کوڵەجۆ ڕووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێک لە جۆری پیکاب و ماتۆڕسیکلێک رووی دا و لە ئەنجامدا شۆفێری ماتۆڕسیکلەکە بە ناوی حەسەن فەلاح، لەدایکبووی ساڵی 2005، دانیشتووی گوندی کۆکس گیانی لەدەست دا.


بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بە ئەوەش داوە کە تەرمی شۆفێری ماتۆڕسیکلەکە بەمەبەستی توێکاری رەوانەی پزیشکی دادیی کەلار کراوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەند کراوە.