لەسنووری قائیمقامییەتی قەزایی پیرمام، لە سەر بودجەی پڕۆژەكانی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، بەگوژمەی ( 2 ملیار و 446 ملیۆن دینار) دەست بە ئەنجامدانی (3) پڕۆژەیی خزمەتگوزاریی دەكرێت.
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاویكردۆتەوە كە لە چوارچێوەی پلان و بەرنامەكانی پارێزگای هەولێر بۆ ساڵی 2022-2023 و خزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتیان و گەیاندنی دەستی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری پێویست، لەسنووری قائیمقامییەتی قەزایی پیرمام، لە سەر بودجەی پڕۆژەكانی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، بەگوژمەی ( 2 ملیار و 446 ملیۆن دینار) دەست بە ئەنجامدانی (3) پڕۆژەیی خزمەتگوزاریی دەكرێت.