ئێستا هاووڵاتییان دەتوانن بە سیستەمی ئۆنلاین سکاڵا و داواکارییەکانتان بگەیەننە وەزارەتی کارەبا.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئامارێکی بڵاو کردۆتەوە و ڕایگەیاندووە: لە ماوەی مانگی شوباتی ڕابردوو، وەڵامی 90 سکاڵا و داواکاریی هاووڵاتییانی داوەتەوە، کە بە رێگەی خزمەتگوزاریی سیستەمی ئۆنلاین و پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە پێشکەش کراون.

لە ئامارەکە هاتووە کە، 53 سکاڵای هاووڵاتیان چارەسەر کراون، کە 23 سکاڵا، تایبەت بوون بە پێشنیار و تێبینی و دۆسیەی دووبارە، هەروەها  2 سکاڵا بۆ وەڵامدانەوە، پێویستییان بە زانیاریی زیاتر هەیە و 12 سکاڵای دیکەش بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.

وەزارەتەکە ڕوونی کردۆتەوە کە سكاڵا و داواکاری هاووڵاتییان لەم بوارانەی خوارەوە پێکهاتوون:-

– کێشەی پێوەری زیرەک

–  کێشەی فرۆشیاران و هەڵەی خوێندنەوەی پێوەر

– گەڕانی ژمێریاران لە گەڕەکەکان

–  گەیاندنی کارەبا بۆ شوێنەکان

– هێنانە خوارەوە و ‌هەڵدانەوەی سرکێتی محاویلەی گەڕەک لە لایەن هاووڵاتییانەوە

– سەرپێچی و ڕۆتین

ئاماژەی بەوەش داوە کە هاووڵاتییان دەتوانن بە ڕێگەی سیستەمی خزمەتگوزاریی سیستەمی ئۆنلاین و پەیوەندیی تەلەفۆنی سکاڵا و داواکارییەکانی بگەیننە وەزارەتی کارەبا.

وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەش داوە کە بۆ وەرگرتنی ژمارە تەلەفۆنەکانی وەزارەتی کارەبا و فەرمانگەکانی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ئەم لینکانەوە دەتوانن سوودمەند بن:-

http://skala.moel.gov.krd/…

ماڵپەڕی پسوولە:

:

https://elc.pay.krd/Pswla/Bill
ھەواڵی زیاتر