پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراق مۆڵگه‌یه‌كی داعش له‌ كه‌ركووك بۆردومان ده‌كه‌ن

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هێزی ئاسمانی عێراق مۆڵگه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعش له‌ كه‌ركووك خاپوورده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (22ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزەچەکدارەکانی عێراق، رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ھێزی ئاسمانی عێراقی زۆر بە وردبینی مۆڵگەیەكی چەكدارانی داعشیان لە پارێزگای کەرکوک خاپوور کرد.

ئاماژەی بەوەشداوه‌، ئەو ھەڵمەتە لە چوارچێوەی زانیارییه‌كانی شانەی ھەواڵگری سه‌ربازی بە ھەماھەنگی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌ كه‌ركووك، ئه‌نجامدراوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ قه‌باره‌ی زیانه‌كان و ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه‌ كراونه‌ته‌ ئامانج،  گوتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزەچەکدارەکانی عێراق هیچ زانیارییه‌كی نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.