پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

لە یەکشەمەوە خەڵک دەتوانێت بە بێ ڤیزا لە حاجی ئۆمەرانەوە سەردانی ئێران بکەن

بەرپرسی نشینگە و پاسپۆرتی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، لە رۆژی یەکشەممەوە هەموو ئەو کەسانەی هەڵگری پاسپۆرتی عێراقین و کارتی ڤاکسینیان هەیە، دەتوانن بە بێ ڤیزا بچنە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان.

سالار تەحسین، بەرپرسی نشینگە و پاسپۆرتی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران رایگەیاند ئەمڕۆ شەممە 22-10-2022، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەیوەندییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ئاگادارکراونەتەوە کە لە رۆژی یەکشەممە 23-10-2022وەوە بەشێوەی فەرمی ڤیزا لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ھەڵدەگیرێت.