.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، دوو تۆمەتباریان بەناوەکانی (ع. ع. ج) و (ژ. ک. ا.) لە شەقامی کۆیە نزیک نەخۆشخانەی (CMC) لەکاتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد.
ڕاشیگەیاند: لەدوای دەستگیرکردنیان دەستبەسەر ماتۆڕ سکیلێک و ماددەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر داگیرا.
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی دادگە کران