هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

یه‌كه‌م گه‌شتی عومڕه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركووك ئه‌نجامدرا 

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی یه‌كه‌م گه‌شتی عومڕه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی شاری كه‌ركووك به‌ره‌و وڵاتی سعوودییه‌ ئه‌نجامدرا.

كه‌ریم كازم حوسێن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ینی یه‌كه‌م گه‌شتی ڕاسته‌وخۆ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نوێی شاری كه‌ركووك بۆ وڵاتی سعوودییه‌ ئه‌نجامدرا و تێیدا عومڕه‌كارانی كه‌ركووك به‌ره‌و ماڵی خوا به‌ڕێ كران.

ڕاشیگه‌یاند: گه‌شته‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ یه‌كه‌م گه‌شتی هاووڵاتییانی كه‌ركووك داده‌نرێ دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ گه‌شته‌كان ڕاگیرابوون.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق هیواشی خواست به‌م نزیكانه‌ گه‌شته‌كان به‌شێوه‌ی ئاسایی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركووك ده‌ست پێ بكات.