هه‌فته‌ی داهاتوو له‌ ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان دیارده‌ی خۆرگیران رووده‌دات

ئەمڕۆ پێنجشەممە (20ی تشرینی یەکەم/ئۆكتۆبه‌ری 2022) وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگه‌یاندووه‌، رۆژی سێشەممەی داهاتوو (25ی تشرینی یەکەم/ئۆكتۆبه‌ری 2022) له‌ كاتژمێر 12:59ی دوای نیوەڕۆ بەكاتی هەولێر تا كاتژمێر 03:30 ی دوای نیوەڕۆ، دیاردەی خۆرگیرانی نیمچەیی لە هەرێمی كوردستاندا رووده‌دات.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندندا هاتووه‌، لەو كاتەی مانگ لە باكووری دەستەڕاستەوە دەگاتە دیسكی خۆر و دیاردەكە له‌ كاتژمێر 12:59ی دوای نیوەڕۆ بەكاتی هەولێر تا دەستپێدەكات، لە كاتژمێر 02:17 ی دوای نیوەڕۆ بەرزترین ئاستی خۆرگیرانی نیمچەیی تۆماردەكرێت و مانگ نزیكەی %51ی دیسكی خۆر دادەپۆشێت، پاشان وردە وردە دوور دەكەوێتەوە و لە كاتژمێر 03:30 ی دوای نیوەڕۆ دیاردەی خۆرگیرانی نیمچەیی لە هەرێمی كوردستاندا بەتەواوی كۆتایی پێدێت.

دیاردەی خۆرگیران لە رۆژی سێشەممەی داهاتوودا، لە وڵاتانی ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی ئەوروپا، باكوور و رۆژهەڵاتی ئەفریقا، رۆژئاوای ئاسیا دەردەکەوێت، بەڵام دانیشتوانی باشووری رۆژهەڵاتی ئەفریقا، رۆژهەڵاتی ئاسیا، ئەمریكای باكوور و باشوور و ئوستورالیا، ئەو دەیاردەیە نابینن