سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى شه‌هيد زوهێر محەمەد فایەق ‏ده‌كات

پرسه‌ سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو شه‌هيد ‏نه‌قيب زوهێر محەمەد فایەق‎ ‎له‌ هێزه‌كانى كۆماندۆى كوردستان ده‌كه‌م كه‌ دوێنێ له‌ ‏كاتى ڕاپه‌راندنى ئه‌ركه ئه‌منييه‌كا‌ندا له‌ ناوچه‌يه‌كى گه‌رميان له‌ ئه‌نجامێكى كارێكى ‏تيرۆرستيدا گيانى له‌ ده‌ست دا و شه‌هيد بوو. ‏

له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و سه‌بوورى و ‏ئارامى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت. هه‌روه‌ها هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ بۆ فه‌رمانده‌ ئاكام ‏عومه‌ر، فه‌رمانده‌ى هێزى كۆماندۆى كوردستان و هاوڕێيانى ده‌خوازم كه له‌ ئه‌نجامى ‏ئه‌و كاره‌ تيرۆرستييه‌دا بريندار بوون و به‌داخه‌وه‌ برينى هه‌ندێكيان سه‌خته‌. ‏

دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ تيرۆر هێشتا مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ى جددى ‏له‌ ئارامى و ئاسايش ده‌كات، بۆيه‌ پێويسته‌ هاريكارى و هه‌ماهه‌نگييه‌كى تۆكمه‌تر ‏له‌نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منييه‌كاندا هه‌بێت به‌تايبه‌تيش له‌ ‏ناوچه‌كانى ماده‌ى (140)ى ده‌ستوور تا بتوانين پێكه‌وه‌ کاراتر به‌ره‌نگارى تيرۆر و ‏چه‌كدارانى داعش ببينه‌وه‌ و به‌ هاوكاريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى يه‌كجارى له‌ناو ‏ده‌برێن.‏

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

‏2022/10/20 ‏