تەقینەوەیەک لە سلێمانی روویدا

لە نزیک گرد عەلی ناجی لە سلێمانی بۆمبێکی دەستی بە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکدا تەقییەوە. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان چەند کەسێک بریندارن.

سەرچاوەیەک لە سلێمانی رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن و رێگە بە رۆژنامەنووسان نادەن بچنە شوێنی رووداوەکە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، تەقینەوەکە لەبەردەم بنکەی پێدانی ڤیزای تورکیا روویداوە.

سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: “‌لە سەرەتادا هێزەکانی پۆلیس چوونەتە شوێنی رووداوەکە، بەڵام دواتر هێزەکانی ئاسایش هاتوون و پێیان گوتون ئەمە رووداوێکی ئەمنییە و ئێمە لێکۆڵینەوە دەکەین”.

نوێ دەکرێتەوە..