دژەتیرۆری کوردستان: داستانى پردێ سيمبۆلی به‌رگریی خه‌ڵكى كوردستان و تێكشكاندنى پيلانى دوژمنان 

ئەمڕۆ پێنج ساڵ بەسەر داستانی پردێ تێدەپەڕێت، دژەتیرۆری کوردستان لەو یادەدا دەڵێت: داستانى پردێ سيمبۆلی به‌رگریی خه‌ڵكى كوردستان و تێكشكاندنى پيلانى دوژمنان.

لە ساڵیادی داستانی پردێ دژەتیرۆری کوردستان راگەیەندراوێکت بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: “رۆژى 20ى ئۆكتۆبه‌رى 2017، رۆژى به‌رگرى و سه‌ربڵندی و خۆنەچەماندنە، رۆژى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى شكۆيه‌ بۆ كورد و كوردستان، رۆژى له ‌گۆڕنانى پيلانى دوژمنان و نه‌يارانه‌، رۆژى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى خيانه‌ت و سه‌رشۆڕیی خيانه‌تكارانه‌”.

لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا دژەتیرۆری کوردستان دەڵێت: “20ى ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌و رۆژه‌يه‌ كه‌ كوردستانيیان بۆ جيهانيان سه‌لماند،‌ هيچ كات ئاماده ‌نين سه‌ر بۆ دوژمنان و داگيركه‌ران دابنوێنن”.

دەقی راگەیەندراوی دژەتیرۆرئ کوردستان:.

داستانى پردێ، سيمبۆلی به‌رگریی خه‌ڵكى كوردستان و تێكشكاندنى پيلانى دوژمنان

ڕۆژى 20ى ئۆكتۆبه‌رى 2017، ڕۆژى به‌رگرى و سه‌ربڵندی و خۆنەچەماندنە،
ڕۆژى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى شكۆيه‌ بۆ كورد و كوردستان،
ڕۆژى له‌گۆڕنانى پيلانى دوژمنان و نه‌يارانه‌،
ڕۆژى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى خيانه‌ت و سه‌رشۆڕیی خيانه‌تكارانه‌.

20ى ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌و ڕۆژه‌يه‌ كه‌ كوردستانيیان بۆ جيهانيان سه‌لماند،‌ هيچ كات ئاماده ‌نين سه‌ر بۆ دوژمنان و داگيركه‌ران دابنوێنن.

له‌ ساڵيادى داستانى پردێ، سڵاو بۆ گيانى پاكى شه‌هيدانى ئه‌و داستانه‌ و شه‌هيدانى رێگاى سه‌ربه‌خۆيى كورد و كوردستان.
سڵاو له‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانى كوردستان.
سڵاو له‌ خه‌ڵكى خۆڕاگرى كوردستان.