راگەیەندراوێک لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ركووكەوە 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ركووك رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ دوو گه‌شتی ئاسمانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی له‌ فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات.

به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ركووك ئاشكرایكردووه‌، له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركووك كرایه‌وه‌ و ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین گه‌شتی ناوخۆیی له‌ به‌غداوه‌ بۆ كه‌ركووك و هه‌روه‌ها یه‌كه‌مین گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تیش به‌ره‌و سعوودیه‌ ئه‌نجام ده‌دات.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق پێشتر رایگه‌یاندبوو، زۆر گومان له‌ باره‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ پرۆژه‌كه‌دا هه‌یه‌ و هه‌روه‌ها كێشه‌ی ته‌كنیكی و رێگری ئیداری هه‌ن، بۆیه‌ داوا له‌ وه‌زیری گواستنه‌وه‌ کرد، كاری فڕۆكه‌خانه‌کە رابگرێت.