پۆلیسی سلێمانی دوو به‌كارهێنه‌ری‌ مادده‌ی‌ هۆشبه‌ریان ده‌ستگیركرد.

پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ گه‌یشته‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس له‌سه‌ر دوو تۆمه‌تبار كه‌ به‌كارهێنه‌ری‌ مادده‌ی‌ هۆشبه‌رن، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونه‌كانیان ده‌ستپێكردو دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌كاتی‌ به‌كارهێنانی‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كاندا ده‌ستگیربكرێن.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر بڕێك ماده‌ی‌ هۆشبه‌رو دوو چه‌ك له‌جۆری‌ ده‌مانچه‌و كه‌لوپه‌لی‌ به‌كارهێنانی‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌رو چه‌ند موبایل‌و كه‌لوپه‌لێكی‌ دیكه‌دا.

راشگه‌یاندراوه‌، له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار (ش، ف) له‌دایكبووی‌ 2000 و (ر، ص) له‌دایكبووی‌ 1992 به‌بڕیاری‌  دادوه‌ر ڕاگیراون