حکومەتی عێراق چەکی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی خەرجکرد

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 19ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، فارس عیسا، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ حكومه‌تی عێراق بڕیاریدا به‌ خه‌رجكردنی چه‌كی پاره‌ی گه‌نمی ساڵی 2014ـی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان.

فارس عیسا راشیگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق 37 ملیار دیناری دیكه‌ی پاره‌ی جووتیاران ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

ئه‌م بڕیاره‌ له‌ كاتێكدایه‌، رۆژی دووشه‌ممه‌ (3ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌میانی به‌شداریكردن له‌ مه‌ڕاسیمی پێنجه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی مام جه‌لال ئاشكرایكرد، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 2ـی تشرینی یه‌كه‌م واژۆی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی شایسته‌ی دارایی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی له‌ وه‌زاره‌تی بارزگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌، لە میانەی سەردانەکەی بۆ شاری هەولێر، سه‌رۆكوەزیرانی عێراق، دووپاتی واژۆكردنی فه‌رمانی خه‌رجكردنی  شایسته‌ی دارایی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵه‌كانی (2014، 2015 و 2016) كردووه‌ته‌وه‌.