بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگه‌یاند، ئه‌و گه‌نجه‌ی شه‌وی رابردوو له ناحیه‌ی كه‌سنه‌زان براكه‌ی خۆی كوشت، به‌یانی ئه‌مڕۆ خۆی راده‌ستی پۆلیسی هه‌ولێر كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، دوای ئەوەی دوێنێ شەو رووداوێکی کوشتن لە ناحیەی کەسنەزان رووی‌دابوو، تۆمەتبار بەناوی (ب. ج. ع.) دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی لە شوێنی رووداو رایکردبوو، ئەمڕۆ تۆمەتباری ناوبراو خۆی رادەستی پۆلیس کرد.
رۆژی سێشه‌ممه (18ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر راگەیاند، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە، کەوا لە گەڕەکی (کەمئەندامان) لە ناحیەی کەسنەزان رووداوێکی کوشتن روویداوە و، لە لێکۆڵینەوەكاندا دەرکەوت، کەسێک بەناوی (رابەر .ج.ع) تەمەن 27 ساڵ لەلایەن براکەیەوە بەناوی (ب. ج. ع) لەسەر کێشەی پارە و قەرزداری بە چەکی جۆری (کلاشنکۆف) تەقەی لێکراو و کوژرا.