چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

لە چەمچەماڵ کرێکارێک لە کاتی کارکردندا گیان لە دەستدەدات

ئەمڕۆ چوارشەممە، 19-10-2022، د. شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ راگەیاند: “بەیانیی ئەمڕۆ گەنجێکی لەدایکبووی 1993 گەیێندراوەتە نەخۆشخانە کە بە گوتەی کەسوکارەکەی: لەکاتی کرێکاری گیانی لەدەستداوە.”

ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە، ناوی شاڵاو تاڵیبە و خەڵکی گەڕەکی شۆڕشە لە چەمچەماڵ. 

د. شەریف رەحیم دەڵێت، کاتێک گەیێندرایە نەخۆشخانە، گیانی لەدەست دابوو. دەشڵێت، “بەگوتەی کەسوکاری، لەکاتی کارکردن شتێک بەسەری کەوتووە و دەستبەجێ لەوێ گیانی لەدەستداوە.”

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ ئاماژە بەوەش دەکات: “تەرمی گەنجەکە رەوانەی پزیشکی دادی چەمچەماڵ کراوە و دواتر رادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە.”