رۆژنامەی ھەولێر

تۆمەتبارێک لە رانیە دەستگیرکرا

گوتەبێژى پۆلیسى ڕاپەڕین ئاشکراى کرد لە شارى ڕانیە کەسێکیان دەستگیر کردووە کە بە شێوەی قاچاخ هاووڵاتییانی ناردووەتە دەرەوەی هەرێمی کوردستان.

شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژى پۆلیسى ڕاپەڕین رایگەیاند: “دواى لێکۆڵینەوە و بەدوداچوون، لەسەر سکاڵاى هاووڵاتییان و دواى وەرگرتنى فەرمان و بڕیارى دادوەرى لێکۆڵینەوە، تۆمەتبارێکمان لە شاری ڕانیە دەستگیر کرد کە بەشدار بووە لە ناردنە دەرەوەى ئەو کۆچبەرە کوردانەی ساڵی ڕابردوو لە کەناڵی ئینگلیز یەختەکەیان ژێر ئاو کەوت و ژمارەیەکیان گیانیان لەدەست دا و تا ئێستاش تەرمی بەشێکیان نەدۆزراوەتەوە”.

گوتیشى: “ئێستا تۆمەتبارەکە، کە تەمەنى 36 ساڵە، بەند کراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دەستى پێ کردووە”.