چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا کۆبووەوە

به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2022/10/18 له‌ هه‌ولێر، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ  مارك برايسۆن ريچاردسۆن باڵيۆزى شانشينى يه‌كگرتوو له‌ عێراق و شاندێكى ياوه‌رى، ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كان و پرۆسه‌ى سياسى له‌ عێراق، هه‌ڵبژاردنى سه‌ركۆمار و ئه‌ركداركردنى سه‌رۆك وه‌زيرانى ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى نويى فيدراڵى، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.

 نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ گرنگه‌ حكوومه‌تى نوێى عێراق كاره‌ له‌پێشينه‌كانى ده‌ستنيشان بكات و خزمه‌تگوزارى و ده‌رفه‌تى كار پێشكه‌ش بكات، ده‌رفه‌تيشى هه‌يه‌ هه‌ندێك له‌ كێشه‌كانى وڵات چاره‌سه‌ر بكات، هه‌روه‌ها لايه‌نه‌ عێراقييه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى وڵات ده‌بێ ستراتيژى بير بكه‌نه‌وه‌ و پێكه‌وه‌ كار بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و گێڕانه‌وه‌ و پاراستنى سه‌قامگيرى بكه‌ن.

دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبووونه‌وه‌كه‌ بوو، تيايدا جه‌خت له‌ گرنگيى پاراستنى ته‌بايى و يه‌كڕيزيى نێوان لايه‌ن و پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرايه‌وه‌، ‌هه‌ردوولاش هاوڕا بوون كه‌ له‌ بوارى ديموكراسيدا وڵاتانى دۆست و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌ نزيكه‌وه‌ چاودێريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕوانييان هه‌يه‌ به‌ربه‌ست و كێشه‌كانى به‌رده‌م ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر بكرێن.

په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا و ده‌رفه‌تى فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان به‌تايبه‌تى له‌ بوارى كار و وه‌به‌رهێناندا، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌، دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو كه‌  كونسوڵى گشتيى شانشينى يه‌كگرتوو له‌ هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو.