هەفتەی داهاتوو باران بارین شارەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

ماڵپەڕی ئەكوا ویزەری ئەمریكی كە تایبەتە بە كەشوهەوای جیهانی، پێشبینی كردووە هەفتەی داهاتوو كە دەكاتە رۆژی شەممە ،22-10-2022 باران بارین پارێزگای هەولێر بگرێتەوە.
هەروەها ماڵپەڕەكە پێشبینی كردووە كە رۆژی یەكشەممە 23-10-2022 باران بارین پارێزگای دهۆك بگرێتەوە.
هاوكات حسێن ئەسەدی، شارەزای كەشناسی عێراقی ڕایگەیاندووە كە هەفتەی داهاتوو لەڕووی كەشوهەواوە هەفتەیەكی ناجێگیرە و ئەگەری باران بارین و هەورە بروسكە لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی ڕۆژئاوای عێراق هەیە.

ھەواڵی زیاتر