چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

هه‌ڵگرتنی ڤیزای ئێران كه‌وته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ 

راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیداهاتووه‌: کۆماری ئیسلامی ئێران، ڤیزا لەسەر ئەو هاووڵاتی و گەشتیارانە هەڵدەگرێت، کە لە عێراق و هەرێمی کوردستانەوە سەردانی ئێران دەکەن، لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانیش بڕیارەکە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.

روونیشیكرده‌وه‌، ئەم بڕیارە ئەو شۆفێرانەش دەگرێتەوە، کە لە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە، بە تانکەر پاشماوەی نەوت بۆ وڵاتی ئێران دەگوازنەوە.

هەموو هاووڵاتییان و گەشتیارانیشی ئاگاداركرده‌وه‌، کە لەئێستادا بەبێ ڤیزا و تەنیا بە مەرجی هەبوونی پاسپۆرت (24) کاتژمێر لە بنکەی نشینگەی پەروێزخان، مامەڵەی هاووڵاتی و گەشتیاران راییدەکرێت، کە دەیانەوێت لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە سەردانی ئێران بکەن.