وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان: رۆژی 20ی ئه‌م مانگه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی ده‌كرێ

.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی بۆ چۆنییەتی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان کرد.

وەزیری سامانە سروشتییەکان داوای لە بەڕێوەبەرانی نەوت و کانزاکانی پارێزگه‌ و ئیدارە سەربەخۆکان کرد پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ڕۆژی (20)ی ئەم مانگە بۆ هەر خێزانێک 200 لیتر بە نرخی پاڵپشتیکراو دەست پێ بکرێت.

دوای تەواوبوونی ناوچە شاخاوییەکانیش، لە دەوروبەر و سەنتەری شارەکان دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت.

هەر لەو کۆبوونەوەكه‌دا بڕیاردرا لە سەرجەم ئیدارە سەربەخۆکان بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان بکرێتەوە.

ھەواڵی زیاتر