مارک برایسۆن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەتەوە و لەو دیدارەدا هاوخەمی بەریتانیای بۆ قوربانیانی هێرشەکانی 28ـی ئەیلوول و رۆژانی دواتر دووپاتکردەوە.
مارک برایسۆن لە کۆبوونەکەدا دڵنیایی بە مەسرور بارزانی دا لەوەی، بەریتانیا پشتیوانی سەرەوەری و ئاسایشی هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.
باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق سەبارەت بە هێرشەکانی 28ـی ئەیلوول و رۆژانی دواتر دەڵێت، “ئەمانە بەشێکن لە شێوازێکی دووبارەبوونەوەی ئێران بۆ چالاکی ناسەقامگیرکەری ئێران لە ناوچەکەدا.
رۆژی 28ـی ئەیلوولی 2022، سوپای پاسدارانی ئێران زنجیرەیەك هێرشی ئاسمانی کردە سەر بنکە و بارەگاکانی حزبە رۆژهەڵاتییەکان لە هەرێمی کوردستان و، بەهۆیەوە 18 کەس گیانیان لەدەستدا، کە لەنێو قوربانییەکاندا ژن و منداڵ هەبوون.