چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

نێچیرڤان بارزانی: چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كلیلی سه‌قامگیری و ئارامی عێراقه‌

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ میانه‌ی پێشكه‌شكردنی گوتارێك له‌ رێوڕه‌سمی ئاهه‌نگی ده‌رچووانی زانكۆی دهۆك رایگه‌یاند، “دووباره‌ پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌م، هیوادارم به‌ زووترین كات حكومه‌تی نوێ پێكبهێنرێت”.

گوتیشی: “پێویسته‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان په‌ند له‌ هه‌ڵه‌كانی رابردوو وه‌ربگرن، ده‌بێت كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور چاره‌سه‌ربكرێن، چونكه‌ ئه‌مه‌ كلیلی ئارامی و سه‌قامگیری عێراقه‌”.

له‌ درێژه‌ی گوتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ قوتابییانی ده‌رچووی زانكۆی دهۆكی راگه‌یاند، ده‌بێت ئه‌و زانست و پسپۆرێتییه‌ی كه‌ له‌ میانه‌ی خوێندن به‌ده‌ستتانهێنا، بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاتی خۆتان به‌كاریبهێنن.

راشیگه‌یاند، به‌رده‌وام هه‌وڵ بۆ پێشخستنی خۆتان بده‌ن، كاری خۆبه‌خشی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كان ئه‌نجامبده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زموونی زیاتر په‌یدابكه‌ن، چونكه‌ ژماره‌ی ده‌رچووان و پێویستی بازاڕی كار، هاوسه‌نگ نییه‌”.

ده‌شڵێت: “پێویسته‌ ئه‌و ئه‌زموونه‌ی ئێوه‌، لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیان قوڵتربكاته‌وه‌، به‌تایبه‌تی له‌ پارێزگای دهۆك”.

روونیشیكرده‌وه‌، ناكرێت قوتابی له‌ دوای ته‌واوكردنی زانكۆ بیر له‌وه‌ بكاته‌وه‌ كه‌ ئیدی فێربوون كۆتاییهات، چونكه‌ هه‌میشه‌ فێربوون و دوونیابینین كۆتایی نایه‌ت، مرۆڤ چه‌ندی زۆرتر بزانێت، باشتر تێده‌گات كه‌ هێشتا زۆری مایه‌ تێبگات و ببن به‌ رۆناكی بۆ ده‌وروبه‌ری خۆتان