پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ئەگەری نمەباران هەیە 

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە و سبەی سێشەممە ئەگەری نمەبارانی کەمی پچڕ پچڕ لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری هەرێمی کوردستان هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای پێشبینیکراوی و ئەمڕۆ و دووشەممە و سبەی سێشەممەی ڕایگەیاند، لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆوە ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچەهەور دەبێت، هەروەها ئەگەری  نمەبارانی کەمی پچڕپچڕ لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوری هەرێم هەیە.

ڕاشیگەیاند: خێرایى با لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت (10 – 20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک، ئاراستەی با  گۆڕاو دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما  نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ڕۆژى پێشوو، مەوداى بینینیش  ( 8 – 10 ) کیلۆمەتر دەبێت.

کەشناسی کەشوهەوای سبەشی خستووەتەڕوو، کەشی ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەوردەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەبارانی کەمی پچڕپچڕ لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی هەرێم.

ئەوەشی خستەڕوو کە  پلەکانی گەرمای سبەی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ، خێرایى با لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت (10 – 20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک، ئاراستەی با  باکوری خۆرئاوا بۆ باکووری خۆرهەڵات دەبێت، هەروەها مەوداى بینین /  ( 8 – 10 ) کیلۆمەتر دەبێت.

کەشناسی هەروەها بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی سێشەممەی بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-

هەولێر     :  34 پلەى سیلیزى

سلێمانی    :  33 پلەى سیلیزى

دهۆک     :  34 پلەى سیلیزى

کەرکووک  : 37 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە   :  34 پلەى سیلیزى

زاخۆ      :  34 پلەى سیلیزى

سۆران    :  31 پلەى سیلیزى

گەرمیان  :  37 پلەى سیلیزى