له ئاگادارییه‌كدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی هاووڵاتییان‌و شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه هه‌ردوو سایدی شه‌قامی سه‌ره‌كی (ڕاپه‌ڕین) به‌رده‌م زانكۆی ئه‌مریكی‌و به‌رده‌م كه‌مپی نوێی زانكۆی سلێمانی به‌ربه‌ستكراوه.
هاتووچۆی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، شۆفێران پێویسته ئه‌و شه‌قامه به‌كارنه‌هێنن‌و ده‌توانن ڕێگه‌ی هاتن‌و چوون له‌شه‌قامی قوله‌ڕه‌یسی به‌ره‌و ڕاپه‌ڕین‌و به‌پێچه‌وانه‌وه به‌كاربهێنن تا ئه‌وكاته‌ی هاتوچۆكردن له‌شه‌قامه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه.